سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر یانه‌ی چێڵسی تۆمار ده‌كرێ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌و پزیشكه‌ی پێشوو تر به هۆی ڕاهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌كه‌وه ده‌ركرا، دوێنێ به فه‌رمی له داگا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌كه تۆمار كرد و داوای قه‌ره‌بووی دارایی و ده‌روونی له یانه‌كه ده‌كات.
دوێنێ هه‌ینی (30.10.2015) به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیڤا كارنێیرۆی پزیشكی پێشووی یانه‌ی چێڵسی داوایه‌كی له دادگه‌ی شاری له‌نده‌ن له دژی یانه‌ی چێڵسی تۆمار كرد، ئه‌م بابه‌ته‌یش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه ئینگلیزییه‌كانه‌وه گرینگی پێدرا.
كارنێیرۆ پێشتر له 8/8/2015 له لایه‌ن خۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسییه‌وه ده‌ركرا، ئه‌م ڕووداوه‌یش قسه‌یه‌كی زۆری به‌داوی خۆیه‌وه هێنا، باس له‌وه‌یش كرا بوو كه ئه‌و خانمه پزیشكه پێوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانه‌كان هه‌بووه، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یش ئه‌و پزیشكه‌ی ناچار كردووه له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌كه تۆمار بكات و داوای قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی ده‌روونی و كه‌سایه‌تی خۆی بكات.