كاتی یارییه‌كانی خولی عێڕاق گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا هات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌ی دواخست، له كاتێكدا بڕیار بوو ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه بچن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به فه‌رمی یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دواخست، به‌مه‌یش یارییه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كه بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ بكرێت، بۆ ڕۆژی هه‌ینی (6.11.2015) دواخرا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنه‌كه، هۆكاری دواخستنه به‌شێك پێوندی به یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقه‌وه هه‌یه، كه له ئێسته‌دا به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا و مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا ده‌كات. هۆكارێكی دیكه‌یش پێوه‌ندی به كه‌ش و هه‌وای خراپی شاره‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه، كه مه‌ترسی لافا و بارانێكی زۆر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌كرێت.
ڕاگرتن و دواخستنی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ساڵانه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ر، ئه‌مه‌یش به ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان دروست كردووه، زۆرجاریش له دوای سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان، ئینجا خولی عێراق كۆتایی دێت.