ئینریكی: ویستی سه‌ركه‌وتنمان له یاری كلاسیكۆ زۆره
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێشتا كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ستی پێنه‌كردوه، كه‌چی زۆرترین قسه‌ی له باره‌وه ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و یارییه به كلاسیكۆی جیهان ناسراوه، زۆرجاریش به كلاسیكۆی زه‌وی وێنای ده‌كه‌ن.
لویس ئینریكی، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسیلۆنا، به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی خیتافی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه یاری كلاسیكۆ یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، پیشیوایه له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی دیكه‌ى خوله‌كه جیاوازییه‌كی زۆری نییه.
ئینریكی ده‌شڵێت: "ئێمه ویستێكی زۆرمان بۆ سه‌ركه‌وتن له یاری كلاسیكۆ هه‌یه، به‌ڵام ئێسته كاتی بیركردنه‌وه له‌و یارییه نییه، به‌ڵكوو جارێ ته‌نیا ئامانجمان سه‌ركه‌وتنه له دژی یانه هاوشارییه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه كه یانه‌ی خیتافییه."
ئینریكی له باسی ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه گرینگ نییه مێسی كه‌ی بۆ پێكهاته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرینگ‌ترین شت لای ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی به ته‌ندروستییه‌كی باش، بۆیه په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناكه‌ن.
بڕیاره ڕۆژی 21/11/2015 یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و بارسیلۆنا به‌ڕێوه بچێت.