واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دیاری كرا
K 24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، دواجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، واده‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی دیاری كرد.
سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015)، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان 24، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خوله‌كه له 20ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌شڵێت: "ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و تێچووی خوله‌كه."
حوسێن، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه زانیاری‌یان له باره‌ی یانه به‌شداربووه‌كان كۆكردۆته‌وه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوی یانه‌كان كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئاماده‌باشی خۆشیان بۆ به‌شداریكردنی خوله‌كه ده‌ربڕیوه، گوتیشی: "هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداری نه‌كات، بۆ پله‌یه‌ك خوارخۆی داده‌به‌زێت."
حوسێن، باسی له‌وه‌یش كرد كه له كۆتایی مانگی دادێ یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستانیش ده‌ست پێده‌كات.
له ماوه‌كانی ڕابردوو، ده‌نگۆیه‌كی زۆر هه‌بوو كه به‌هۆی گرفته داراییه‌كانه‌وه، خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه نه‌چێت، به‌ڵام له ئێسته‌دا تاڕاده‌یه‌ك گومانه‌كان ڕه‌وینه‌وه و ئاسۆیه‌ك بۆ به‌ڕێوه چوونی خوله وه‌رزشییه‌كان هاته پێشه‌وه.