یانه‌ی بارسیلۆنا داوای لێوردن له یانه‌ی خیتافی ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان بارسیلۆنا و خیتافی، یاریزانه‌كانی تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشیرینیان له دژی تیپی به‌رانبه‌ر نواند، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی یانه‌ی خیتافی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2.11.2015)، یانه‌ی بارسیلۆنا به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری Daily mailـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه، داوای لێبوردن له یانه‌ی خیتافی ده‌كات به هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی له خۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان نواندیان.
له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان یانه‌ی بارسیلۆنا و خیتافی كه تێیدا یانه‌ی بلوگرانا به دوو گۆڵی سوارێز و نێیمار یارییه‌كه‌یان له یانه‌ی خیتافی شاری مه‌درید برده‌وه، به‌مه‌یش له دوای یارییه‌كه ده‌ستیان كرد به خۆشیده‌ربڕین و ئاهه‌نگگێران، دواتر به‌شێك له یاریزانه‌كان هه‌ریه‌كه و جلوبه‌رگێكی تایبه‌تییان پۆشی بوو، یه‌كسه‌ر چوونه ژووری كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه و به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی میدیایه‌كانیان بۆ خۆیان ڕ‌اكێشا و هه‌رایه‌كی زۆریان نایه‌وه، ته‌نانه‌ت ڤیكتۆر ڕۆدریگێزی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی خیتافی نه‌یتوانی لێدوانه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و جلوبه‌رگه تایبه‌ته‌یان پۆشی كه به‌شێوه‌ی كه‌سانی تۆقێنه‌ر و سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌ركه‌وتن پێكهاتبوون له (نێیمار، ئه‌دریانۆ، دانی ئالڤێس و سوارێز) چه‌ند یاریزانێكی تریش."