سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
یانه‌ی ئارارات بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی به ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر سپارد.
یانه‌ی ئارارات بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016ـی خولی تۆپی پێی نایاب، جله‌وی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی خسته ده‌ستی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، كه ئه‌زموونێكی زۆر له خولی نایاب هه‌یه.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، پێشتر ناسناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن بردۆته‌وه، وه‌رزی ڕابردوویش به پێكهاته‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك لاو یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایاب هێشته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه به دڵی ئیداره و هه‌وادارانی یانه‌كه نه‌بوو، بۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی لێكه‌وته‌وه.