كه‌ریم بنزیما ده‌ستگیر كرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا هه‌فته‌ی ڕابردوو له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، به‌هۆی سه‌رپێچی له یاسایه‌كانی هاتووچۆ سزا درا، شه‌وی ڕابردوویش دیسان له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه ده‌ستگیراوه.
ئاژانسی فرانس پرێرس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی سێكسی ماتیۆ ڤالبۆێنای یاریزانی فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی لیۆن، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنزیما له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ڤالوێنا داوای یاسایی له‌سه‌ر بنزیما تۆمار كردووه و داواكاری گشتیش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ی ڕیال مه‌دریدی داوه، به‌ڵام هێشتا ماوه‌ی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندراوه.