ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی K24 سووپرایزی بۆ هه‌وادارانی كلاسیكۆی پێیه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24، له كات 8:15 خوله‌ك، له به‌رده‌م هانده‌رێكی زۆری كلاسیكۆ، له پاركی شار له به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر له پڕۆگرام و دیبه‌یتێكی وه‌رزشی تایبه‌تدا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر كلاسیكۆی ئیسپانیا و ورد و درشتی ئه‌م یارییانه بۆ هانده‌رانی وه‌رزشی شی ده‌كاته‌وه.
له دیبه‌یته‌كه‌دا گفتووگۆی چڕ و پڕ و زانستیانه له‌سه‌ر پێشهات و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م یارییه ده‌كرێت كه به‌كلاسیكۆی زه‌وی ناسراوه.
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24، داوا له ئاشقان و هه‌ودارانی بارسیلۆنا و ڕیال مه‌درید ده‌كات، ئه‌مشه‌و به پۆشێنی درێسی یانه‌كانیان له ساتی به‌ڕێوه‌چوونی دیبه‌یته‌كه‌دا ئاماده بن و دیمه‌نێكی جوان به كوردستان و پایته‌خت و یانه‌كانیشیان ببه‌خشن.
له پرۆگرامه‌كه‌دا ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه تا هه‌وادارانی كوردی كلاسیكۆ خۆیان له‌سه‌ر شاشه‌ی (كوردستان 24) ببیننه‌وه و به شێوه‌یه‌كی شارستانی و جوان خۆیان پیشانی جیهان و ده‌وروبه‌ریان بده‌ن.
بڕیاروایه سبه‌ی له كات 8:15 خوله‌ك یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه بچێت.