ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش ده‌يانويست بگه‌نه‌ شنگال چييان به‌سه‌رهات

چيرۆكه‌كانى دواى رزگاركردنى شنگال، زۆر نهێنى سه‌باره‌ت به‌ رۆژانى داگيركارى ئه‌و شاره‌ له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.
kurdistan24.net

 K24 – شنگال:

چيرۆكه‌كانى دواى رزگاركردنى شنگال، زۆر نهێنى سه‌باره‌ت به‌ رۆژانى داگيركارى ئه‌و شاره‌ له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.

ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش ده‌يانويست، له‌ رۆژى رزگاركردنى شنگالدا 13ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015، خۆيان بگه‌يه‌ننه‌ ناو شنگال و يارمه‌تى چه‌كداره‌كانى ديكه‌يان بده‌ن، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ توانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكاته‌ ئامانج و په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ نزيكه‌وه‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسى چه‌كداره‌ سه‌رنشينه‌كانيشى ئاشكرا ده‌كات.