وێنه‌یه‌كی مێسی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
راهێنه‌ری كه‌ته‌لۆنی یانه‌ی بایرن میونشن بڕیاریدا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆندبیسلیگای ئه‌ڵمانیا جێبهێلێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن دریژ نه‌كاته‌وه، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیش ئه‌م بڕیاره‌یه‌ی پیپ له پێناو چوونی بۆ پرێمه‌ر لیگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 دیسه‌مبه‌ری 2015، رۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا پلانه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ وه‌رزی دادێ ئاشكرا كرد، باس له‌وه‌یش ده‌كات گواردیۆلا ریزه‌كانی یانه‌ی باڤاری له پێناو وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه وێنه‌یه‌كی مێسی ـیش به درێسی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی تێهه‌ڵكێشی باسه‌كه ده‌كات و ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌م هه‌واڵه هانده‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هیوای ئه‌وه‌یان خواست كه هه‌رگیز ئه‌م وێنه‌یه‌ی مێسی نه‌بێته راستی و هه‌ر له چوارچێوه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه گواستنه‌وه‌ی گواردیۆلا بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی وه‌ك بۆسه‌یه‌كه بۆ رازییكردنی مێسی به پۆشینی درێسی به‌رگشینه‌كانی شاری مانچسته‌ر كه ساڵانێكه ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی هه‌وڵی كڕینی مێسی ده‌دات.
ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بریاریداوه وه‌ره‌قه‌ی سپی بخاته به‌رده‌م ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا و به‌كه‌یفی خۆی نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی دیاری بكات.