بودجه‌ی ئه‌مساڵی سعوودیه 98 ملیار دۆلار كورتیهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌ره‌بستانی سعوودیه پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهاتی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و كورتهێنانه‌دا رزگار بكات، كه بوجه‌ی ساڵی 2015دا هه‌یه.
ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندن، رایگه‌یاند كورتهێنانی بودجه‌ی سعوودیه له ساڵی 2015دا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، له بودجه‌ی 2016دا، بڕی ئه‌و كورتهێنانه له رێگای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهات پڕبكاته‌وه.
بودجه‌ی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه به بڕی 840 ملیار ریالی سعوودی ده‌خه‌مڵێنرێت له‌كاتێكدا بودجه‌ی 2015ی ئه‌و وڵاته، 975 ملیار ریال بوو.
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه، سه‌رپه‌رشتی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه ده‌كات و بڕیاریشیداوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی سعوودیه، تاوتوێی بودجه‌ی 2016 بكه‌ن و بڕیاری چاكسازی ئابووریشی له دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان ده‌ركرد.
شا سه‌لمان بع عه‌بدولعه‌زیز رایگه‌یاند، بودجه‌ی 2016، بریتییه له به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕی دارایی، كه له پێناو ئابووری به‌هێزی وڵات دانراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بودجه‌ی 2016 به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان، كورتیهێناوه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له كه‌رته‌كانی دیكه‌ی جگه له نه‌وت، كورتهێنانه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه.