داعش و ئێران و ئیخوان هێرش دەکەنە سەر هاوپەیمانێتی ئیسلامیی
K24
مژاری ژمارەی ئەمڕۆی دیارترین رۆژنامە عەرەبییەکان هێرشی داعش و ئێران و کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینە بۆ سەر هاوپەیمانێتی ئیسلامیی کە سعودییە سەرۆکایەتی دەکات، لەپاڵ پرسی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی ئێران لە نزیک کەشتییەکی جەنگاوەری ئەمریکا لە کەنداو.
رۆژنامه‌ی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتیی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا وتاری نووسەرێکی عەرەبی بڵاوكردووەته‌وه به‌ناونیشانی: "داعش و ئێران و ئیخوان هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانێتی ئیسلامیی"، نووسەر لە وتارەکەیدا ئاماژه‌ی كردووه به ناڕه‌زاییه‌كانی دروستبوونی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی و بە بۆچوونی ئەو جه‌نگی دژی داعش ته‌نیا به بۆردوومانی فڕۆكه كۆتایی نایه‌ت.
هاوکات سه‌لیم جبوریی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی حەیاتی لەندەنیی دەڵێ: له دوای رزگارکردنی رومادی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له دیموگرافیای ناوچە روونادات".
هەروەها رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دەڵێ: به ئاراسته‌كردنی موشه‌كێك له گه‌روی هورمزه‌وه له لایه‌ن رووسیا، واشتن توڕه‌ده‌بێت، به‌پێی رۆژنامه‌كه، كایل رینز، گوته‌بێژی فەرماندەیی سه‌ره‌كیی هێزی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوو كه‌شتیی دەریایی ئێران چه‌ندین موشه‌كیان به‌بێ ئاراسته‌كردن له‌گه‌روی هورمز ته‌قاندووه و موشه‌كه‌كان له دووری 1370 مه‌تر له دووری كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگریی ئه‌مریكا كه‌وتوونەتەوە.