به‌ ڤیدیۆ.. كرێكارێك له‌ نهۆمی 17ه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

کرێکارێکی کوردی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربانی باڵەخانەیەکەوە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

K24 – هه‌ولێر:

کرێکارێکی کوردی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربانی باڵەخانەیەکەوە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان 24 لە شوێنی رووداوەكە رايگه‌ياند، كرێكارەکە خەڵكی شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستانە و لە باڵەخانەیەكی تەواو نەکراو لە شەقامی 60 مەتریی لە هەولێر كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

گوتیشی: "کرێکارەکە لە نھۆمی 17 كەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە".