به‌عسييه‌كى ديكه له‌سێداره ده‌درێت
K24 – به‌غدا:
دادگای باڵای تاوانه‌كان له به‌غدا به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی دژی گه‌لانی عێراق، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ عه‌بدولباقی سه‌عدون ئه‌مینداری پێشووی (قیاده‌ی قوتری عێراق) له حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌ركرد.
رۆژی 10ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، دادگای باڵای تاوانه‌كان سزای له‌سێداره‌دانی ده‌ركرد دژی عه‌بدولباقی سه‌عدون و ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانی.
سه‌عدون پێشتر تۆمه‌تباربوو به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی به‌عس و سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی دوای رووخانی رژێمی به‌عس.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رۆژی 27ى حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2015 له كه‌ركووك ناوبراويان ده‌ستگيركرد.
به ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی به‌عس چه‌ندین بازنه‌ی گروپه ميليشياكانى به‌عس ئاشكراكران.