جارێكی دیكه نرخى نه‌وت بۆ نزیك 27 دۆلار دابه‌زی
K24 – هه‌ولێر:
نرخی گرێبه‌سته خێراكانی نه‌وت جارێكی دیكه دابه‌زیی، نه‌وتی خاویی ئه‌مریكی زیاتر له 3% هاته‌خواره‌وه، ئه‌وه‌ش كه‌مترین نرخه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاویی ئه‌مریكی گه‌یشته 27.49 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاویی برنت بووه 28.15 دۆلار.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، دوای ئه‌وه هات، بانكیی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریدابوو، بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مساڵ پڕ ده‌بێت له نه‌وت، به‌مه‌ش داواكارییه‌كانی كڕین كه‌متر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پشكه‌كانی ئه‌وروپاش پاشه‌كشه‌یان كرد.
پێنوێنی یۆرۆڤرێست به رێژه‌ی زیاتر له 3% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاستی بوو له ماوه‌ی 13 مانگدا.
پێنوێنی فاینانشیال تایمزی به‌ریتانی به رێژه‌ی زیاتر له 2% و پێنوێنی داكسی ئه‌ڵمانی به 3.18% و پێنوێنی كاكی فه‌ره‌نسی به رێژه‌ی 3.4% هاتنه‌خواره‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز