سوپاى ئه‌سه‌د پێگه‌يه‌كى به‌رهه‌ڵستكارانى كۆنترۆڵكرده‌وه
K24 – شام:
دوايين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى رژێمى سووريا له ناوچه‌ى ره‌بيعه‌ى خۆرئاواى پارێزگاى لازقييه كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌رميى سووريا، بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى سووريا به پشتيوانى فڕۆكه‌كانى رووسيا توانيويانه دوايين پێگه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه‌ى ره‌بيعه و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، هێزه ئه‌منييه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، خه‌ريكى كێوماڵكردنى ناوچه‌كه‌ن و ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى كار بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه چێندراوه‌كان ده‌كات.
شارۆچكه‌ى ره‌بيعه، ده‌كه‌وێته دوورى نزيكه‌ى 13 كيلۆمه‌تر له سنوورى توركيا و سه‌ر به پارێزگاى لازقيه‌ى زێدى له‌دايكبوونى سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌ده.
له‌و شاره‌دا، بنكه‌ى ئاسمانى حه‌ميميمى ئاسمانيى رووسيا، هه‌يه، كه لێيه‌وه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بۆ بۆردومانكردنى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان هه‌ڵده‌فڕن.