رووحانی: لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەكەینەوە

لە چوارچێوەی ئاسایوكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان وڵاتانی ئەوروپاو ئێران روحانی رایگەیاند: "لاپەڕەیەكی نوێ لە گەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەكەینەوە".
kurdistan24.net

K24 - پاریس:

لە چوارچێوەی ئاسایوكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان وڵاتانی ئەوروپاو ئێران روحانی رایگەیاند: "لاپەرەیەكی نوێ لە گەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەكەینەوە".

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی فەرەنسای كرد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت زیاتر بكرێینەوە.

رووحانی ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو پێشوازییەی فەرەنسا ئەوە دەرەخات ھەردوولا خواستمان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان ھەیە.

رووحانی گوتیشی: لەو دەرچە نوێییەی كە ھەیە دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییە سیاسیەكانمان بدەین كە خواستی ھەمە لایەنی لە سەرە.

حەسەن رووحانی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ئەوروپا سەردانی ھەریەك لە فەرەنسا و ئیتاڵیایكردووە.