كاندیدێكی كۆمارییه‌كان: راسته‌وخۆ كورد پڕچه‌ك بكه‌ن

ئەوان بەکردەوە شەڕی تیرۆر دەکەن

K24 - واشنتۆن:

جێب بۆش کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، داوا دەکات وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ چەك بە كورد بدات.

لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا, جێب بوش، یەکێک لە پالێوراوانی کۆمارییەکان، بۆ هەڵبژاردنەكانی سـاڵی 2016 ی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا، گوتی: "پێویستە حکومەتی ئەمه‌ریکا، راستەوخۆ چەک بە هێزەكانی کورد بدات، چونکە ئەوان بەکردەوە شەڕی تیرۆر دەکەن".

لە بارەی عیراقیشەوە، ئەو پاڵێوراوەی کۆمارییەکان، داوای کرد، واشنتۆن ڕۆڵی خۆی بۆ بەشداریكردنی  ڕاستەقینەی سووننەکان لە بەڕێوەبردنی عێڕاقدا  بگێڕێت.