دوبه‌ی گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی داده‌مه‌زرێنێت

K24 - دوبه‌ی:
سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و حاكمی دوبه‌ی رایگه‌یاند، به به‌های یه‌ك ملیار درهه‌م (نزیكه‌ی 272 ملیۆن دۆلار) گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی له دوبه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، حاكمی دوبه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، گه‌وره‌ترین كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی، به رووبه‌ری زیاتر له یه‌ك ملیۆن پێ چوارگۆشه له دوبه‌ی بنیاتده‌نێت.
هه‌روه‌ها كتێبخانه‌كه زیاتر له 4.5 ملیۆن ناونیشانی كتێب له‌خۆ ده‌گرێت، به كتێبی چاپكراو، ئه‌لیكترۆنی و ده‌نگیییه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه 42 ملیۆن كه‌س له كتێبخانه‌كه سوودمه‌ند بن.
بڕیاریشه كتێبخانه‌كه، سه‌رپه‌رشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له 10 ملیۆن كتێب بكات له جیهانی عه‌ره‌بی و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، كه پرۆژه‌كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه و له ساڵی 2017دا ته‌واو ده‌بێت.
حاكمی دوبه‌ی راشیگه‌یاندووه، كتێبخانه‌كه له چه‌ند به‌شێكی تایبه‌ت به بواره جیاجیاكان پێكدێت و له خزمه‌ت زیاتر له 2 ملیۆن قوتابی ده‌بێت، كتێبخانه و یانه و خانه‌ی تایبه‌ت به رۆشنبیر و ئه‌دیبان ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كیش، گه‌شه‌پێدانی هزری مرۆڤه له جیهانی عه‌ره‌بی.