ديمستۆرا هۆشدارى ده‌دات له مه‌ترسى شكستهێنانى جنێڤ 3
K24 – جنێڤ:
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، دانووستانه‌كانى جنێڤ دوا هيواى سووريان بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسييانه بۆ قه‌يرانى ئه‌و وڵاته.
ديمستۆرا، له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئار تى ئێسى سويسرا، گوتى: "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له‌گه‌ڵ چه‌ند شاندێكى به‌شداربووى جنێڤ 3 كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوێك لايه‌نه‌كان له يه‌كدى نزيك ببنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: رووسيا و ئه‌مريكا له به‌رژه‌وه‌ندياندايه قه‌يرانى سووريا به زوويى چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ناكرێت چيديكه ئه‌و ره‌وشه دوا بكه‌وێت، ئيدى ئه‌وه پێنج ساڵه شه‌ڕ و خوێنڕشتن به‌رده‌وامى هه‌يه.
ديمستۆرا، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، شكستهێنان يه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان و هه‌ر لايه‌ك دژى لايه‌كى ديكه‌يه و متمانه به گشتيى له نێوان لايه‌نه‌كاندا نه‌ماوه و پێنج ساڵه شه‌ڕى يه‌كدى ده‌كه‌ن.
له باره‌ى مه‌ترسى شكستهێنانى كۆنگره‌ى جنێڤ 3ه‌وه، ديمستۆرا، گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره نه‌توانين پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنين و سه‌رنه‌كه‌وين، هيچ هيوايه‌ك بۆ سووريا نامێنێت و پێويسته هه‌مووان هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ينه‌گه‌ڕ له پێناو سه‌ركه‌وتنى دانووستانه‌كان.