هیلاری كلینتۆن: هێز بۆ عێراق نانێرم

K24 ـ واشنتن:
هیلاری كلینتۆن كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بگاته كۆشكی سپی هێز نانێرێت بۆ عێراق و سووریا.
له گفتووگۆیه‌كی كراوه‌ی كه‌ناڵی (سی ئین ئێن) له نێوان هێلاری كلینتۆن و بێرنی ساندرز كاندیدانی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كلینتۆن گوتی: "بژارده‌ی ناردنی هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆ عێراق و سووریا نه‌خراوه‌ته سه‌ر مێزی گفتووگۆ و پێویسته به‌رده‌وامبین له به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه تایبه‌تیانه‌ی هه‌ن".
ئه‌و كاندیده‌ی دیموكراته‌كان ئاماژه‌ی بۆ مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كه كرد و گوتیشی: "ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، ته‌نیا سه‌رچاوه‌كه‌ی داعش نیه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ته‌واوی تۆڕه تیرۆرستیه‌كان كه له باكووری ئه‌فریقیا درێژ ده‌بنه‌وه تاكو باشووری ئاسیا مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئێمه و وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه".
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشتر رایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پێویست بكات كرده‌ی سه‌ربازی (هێرشی وشكانی) له دژی داعش له سووریا و عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ین.
هیلاری رۆدهام كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكابوو له‌ماوه‌ی ساڵی 2009 تاكو 2013 كاتێك باراك ئۆباما سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، كلینتۆن به كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی جیهانی ناسراوه و سه‌ربه حزبی دیموكراته‌كانه له ئه‌مریكا.
كلینتۆن هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا بیل كلینتۆنه و ئێستاش یه‌كێكه له ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.