له سویسرا خۆپیشاندانێك دژی بزووتنه‌وه‌ی بیگیدای دژی ئیسلام به‌ڕێوه‌چوو

K24 – بازل-سویسرا:
سه‌دان كه‌س له كانتۆنی شاری بازل له سویسرا، خۆپیشاندانێكیان دژی بزووتنه‌وه‌ی بیگیدا ئه‌نجامدا، كه بزووتنه‌وه‌یه‌كه دژی ئیسلامه و له ئه‌ڵمانیا دروستبووه و لقێكیشی له سویسرا هه‌یه.
بریاربوو ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی بیگیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كانتۆنی شاری بازل له سویسرا ئه‌نجامبده‌ن، بۆیه ئه‌و 350 كه‌س دژی خۆپیشاندانی ئه‌وان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كانتۆنی بازل كۆبوونه‌وه.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه خۆپیشاندانه‌كیان بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجامدابوو، دژایه‌تی خۆیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی بیگیدا ده‌ربڕی و دروشمیان دژی فاشیزم به‌رزكرده‌وه، هیچ ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی بیگیداش نه‌بینراوه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كانتۆنی شاری بازل خۆپیشاندان بكات.
مانگی رابردوو پۆلیسی سویسرا له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌منی، ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردبوو، بۆیه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كانتۆنی بازل كۆبوونه‌وه و رێگای چوونیان بۆ په‌رله‌مان داخستبوو.
بزووتنه‌وه‌ی بیگیدا كورتكراوه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌رانی ئه‌وروپی دژی ئیسلامبوونی رۆژئاوایه، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه باوه‌ڕی وایه ده‌بێت موسوڵمانان له ئه‌وروپا ده‌ربكرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆربووه و له داهاتوودا مه‌ترسی ئیسلامبوونی ئه‌وروپای لێده‌كرێت و وای لێبێت ئه‌وروپا ببێته كیشوه‌رێك زۆرینه‌ی موسوڵمان بێت.
سه‌رچاوه: swissinfo + ئاژانسه‌كان