هه‌ولێر.. ئاگر له هۆتێلێك كه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له هۆتێلی كاپیتۆڵی شاری هه‌ولێر (ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى چل مه‌ترى، نزيك كونسوڵخانه‌ى توركيا)، ژماره‌يه‌ك كه‌س گیانییان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى رووماڵى رووداوه‌كه‌ى كرد و په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌رده‌م هۆتێله‌كه، رایگه‌یاند، به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان 7 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه كه ژماره‌يه‌كيان كارمه‌ندى بێگانه‌ن و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتى چين بن.
ئێستا تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه گیریانخواردوشوه.
ژماره‌يه‌كيش له برينداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى فرياكه‌وتن.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان رووداوه‌كه به هۆى شۆرتى كاره‌باوه روويداوه.
هێشتا لێكۆڵينه‌وه بۆ زانينيى هۆكارى رووداوه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه.