بە ڤیدیۆ.. مێسی دەستی بە راهێنان کردەوە
K24-بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە گورچیلەی، ئەمڕۆ دەستی بە راهێنان کردەوە.
مێسی هەبوونی ئازاری گورچیلەکانی، رۆژی چوارشەممە نەشتەرگەری بۆ گورچیلەی ئەنجامدرا و نەیتوانی بەشداریی لە یاریی یانەکەی لە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا بکات، کە یانەکەی بە گۆڵێک لەگەڵ ڤالێنسیا بەرامبەربوو و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
مێسی ئەمڕۆ بێ کێشە بەشداریی راهێنانەکانی کرد و چاوەڕی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو بتوانێت بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بکات، کە ئەگەر دوو گۆڵ تۆمار بکات، ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان لە لالیگا 300 گۆڵ تۆمار بکات.