ميونخ.. بارزانى و جۆن كيرى كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و نوێنه‌رى ئۆباما له هاوپه‌يمانێتى دژى داعش كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رى تايبه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك رايگه‌ياند، له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنگره‌ى ميونخ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، جۆن كيرى، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانيى و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌باديى كۆده‌بنه‌وه.
ماكگۆڕك، له رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى جريوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێگه‌ى جريوه‌كه‌يه‌وه، ماكگۆڕك ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كردووه.
بڕياره ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى ميونخ بۆ ئاسايش له ئه‌ڵمانيا ده‌ست به كاره‌كانى بكات.
سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ده‌يان وڵاتى جيهان له‌سه‌ر مێزێك كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ره‌وشى ئاسايش و ئاراميى جيهان بكه‌ن.
پرسىكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕى سووريا و ليبيا له پێشه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه ده‌بن كه باسده‌كرێن.
دوێنێ، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانيى به مه‌به‌ستيى به‌شداريكردن له‌و كۆنگره‌يه به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وتووه.
كۆنگره‌كه له شارى ميونخى ئه‌ڵمانيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.