سوپاى توركيا بۆردومانى هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاوا ده‌كات
K24 – ميونخ:
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، گوته‌بێژى سوپاى شۆڕشگێڕ، تارق ئه‌بو زه‌يد، رايگه‌ياند، توركيا ده‌ستيكردووه بۆ بۆردومانكردنى باكوورى حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى مينگ.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى چه‌ند ئامانجێكى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)ى له باكوورى سووريا بۆردومان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز ئاشكرايكردووه، تۆپخانه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى هێزه كوردييه‌كانى له نزيك شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز له باكوورى حه‌له‌ب بۆردومانكردووه.
بۆردومانكردنى سووريا و به تايبه‌تيش يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له كاتێكدايه وڵاتانى جيهان له ميونخ سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ره‌وشى سووريا و ئاسايشى ناوچه‌كه‌ن به ئامانجى گه‌يشتن به ئاگربه‌ستێكى هه‌مه‌لايه‌ن.
له لايه‌كى ديكه‌وه، بۆردومانه‌كه دواى ئه‌وه دێت يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا و گرووپه تيرۆريستيى و توندڕه‌وه‌كانى سووريا له پێشڕه‌ويدايه.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى ئه‌و بۆردومانه‌ى توركيا نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ده‌كرێت سوپاى وڵاته‌كه‌ى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزى وشكانيى عه‌ره‌بستانى سعوودييه سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سووريا ببه‌زێنن و بچنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه.
ئا:ئ.هـ