ئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان "فاشييه"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، هێرشى كرده سه‌ر سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و رايگه‌ياند، شارى حه‌له‌ب ده‌بێته گۆڕستانى خه‌ونه‌كانى ئه‌ردۆغان.
به‌شار ئه‌سه‌د له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى سووريا (په‌رله‌مان)، وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و له به‌شێكى وته‌كه‌يدا هێرشى كرده سه‌ر سياسه‌ته‌كانى توركيا له به‌رامبه‌ر سووريا.
له باره‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه، سه‌رۆكى سووريا ئه‌ردۆغانى به "فاشى" وه‌سفكرد و گوتى: ئه‌ردۆغان دوايين هيواى له‌سه‌ر حه‌له‌ب هه‌لچنيبوو، كه ئه‌وه‌ش هيواى دوايينى پڕۆژه ئيخوانچييه‌كه‌ى بوو، به‌ڵام حه‌له‌ب ده‌بێته گۆڕستانى خه‌ون و هيواكانى ئه‌و "خوێنڕێژه".
ئه‌سه‌د گوتيشى: من له كه‌س ناترسم، كرۆكى ئه‌و پرۆسه سياسييه‌ى وڵاتانى "پشتيوانى تيرۆر" ده‌يانه‌وێت ئامانجى ئه‌وه‌يه گورز له چه‌مكى نيشيتمان بوه‌شێنن كه ده‌ستوورى وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه دڵنياين ئه‌وان دواى شكستهێنانى پرۆژه‌ى تيرۆريان، پلانگێڕى سياسى داده‌نێن بۆ گورز وه‌شاندن له ده‌ستوور و درووستكردنى پشێوى له وڵات‌دا.
سه‌رۆكى سووريا كه له ئێستادا وڵاته‌كه‌ى له وێرانه‌يه‌ك زياتر نييه و ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى به‌سه‌ر پايته‌خته‌كه‌شيدا نه‌ماوه، گوتى: ملاملانێ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رهاويشته‌يان ململانێ هه‌رێمايه‌تييه‌كانه و ئه‌وه‌ش به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وشى ناوچه‌كه به گشتى و سووريا به تايبه‌تى هه‌يه.
له كۆتايى وتاره‌كه‌يدا ئه‌سه‌د باسى له‌وه‌شكرد، وه‌ك چۆن توانيويانه ته‌دمور كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه به هه‌مان شێوه هه‌وڵه‌كانيان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى خاكى سووريا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.