یەكێتی ئەوروپا ئيدانه‌كردنى په‌كه‌كه به پێويست ده‌زانێت
K24- ھەولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگه‌یاند، یەكێتی ئەوروپا له‌و بڕوايه‌دايه ئيدانه‌كردنى كرده‌وه‌كانى په‌كه‌كه يه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركيا.
لەگوتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل، فرێدریکا مۆگەرینی راشیگەیاند: "یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریی ھیچ ئەجێندایەکی جیابوونه‌وه‌ی کورد ناکات و جیاوازیش نییه ئەو ئەجێندایە، چ له تورکیا یا عێراق یا سووریا بێت".
مۆگرینی جارێکی دیکە ئیدانەی زنجیرە ھێرشەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ی کرد لە باکووری کوردستان و گوتی، یەکێتیی ئەوروپا، پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆرستیی دەزانێت و ئیدانەی ھەموو ھێرشێکی تیرۆرستیش دەکات.
فرێدریکا مۆگەرینی دەشڵێت:"تا رێز له مافه‌كانی كورد نه‌گیرێت، كێشه‌ی كورد له توركیا چارەسەر‌نابێت".
مۆگرینی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به یه‌كێك له هه‌نگاوی چاره‌كردنی كێشه‌ی كورد له توركیا ده‌زانێت.
لە دوای ھەڵبژاردنی 7پەرلەمانی حوزەیرانی 2015 لە توركیا شەڕو ئاڵۆزییەكان لە نێوان لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دروستبووە تا ئێستا بەردەوامی ھەیە، دواین تەقینەوەكەی ئەنقەرەی پایتەختی توركیا حكوومەتی توركیا پەكەكە تۆمەتبار كرد بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە، بەڵام پەكەكە رەتی كردووەتەوە كە دەستی ھەبێت لەو تەقینەوەیە.
سەرچاوە: AFP داڕشتنەوە: شنۆ محەممەد