یه‌كێتیی ئه‌وروپا: به‌هۆی كۆچبه‌رانه‌وه مه‌ترسیی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ بەرامبەر كۆچبه‌ران، كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپا گرت و هۆشداریدا له روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی.
نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فلیپۆ گراندیی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی بۆ دوورگه‌ی لسبۆسی یۆنان (كه به‌ناوبانگترین خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وروپا)، رایگه‌یاند: "داخستنی سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و ده‌بێته هۆی هاتنه‌كایه‌ی سه‌رگه‌ردانیی و دروستبوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی كۆچبه‌ران".
گوتیشی: "له یۆنان و وڵاتانی دیكه‌وه، به‌هۆی رێگه‌گرتن له كۆچبه‌ران ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌كرێت و دۆخه‌كه جێگه‌ی نیگه‌رانه".
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، بێرت كۆنده‌رز داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، له‌سه‌ر سنووره‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام سنووره‌كان دانه‌خرێن.
له مانگی یازده‌ی ساڵی رابردووه‌وه له سنووره‌كانی نێوان مه‌قدۆنیا و یۆنان، رێگه به تێپه‌ڕبوونی كۆچبه‌ران نادرێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌وروپا ته‌نیا په‌نابه‌رانی عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان نه‌بێت و په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بۆ رێگه‌گرتن له تێپه‌ڕبوونی په‌نابه‌رانی نایاسایی، مه‌قدۆنیا دیوارێكی نوێی به درێژایی سنووری یۆنان دروستكردووه.
له چوارچێوه‌ی ره‌وشی كۆچبه‌ران، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 110 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته یۆنان و ئیتاڵیا، به به‌راورد به ساڵی پار، ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیادیكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی گوتی: "له‌و 110 هه‌زاره، به‌لایه‌نی كه‌م 102 هه‌زار و 500 كۆچبه‌ریان گه‌یشتوونه‌ته سێ دوورگه‌ی یۆنانی، 7 هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه‌شیان گه‌یشتوونه‌ته ئیتاڵیا".
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه زیاتر گوتی: "زیاتر له 410 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریش، له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێگای ده‌ریایی نێوان توركیا و یۆنانیش رێگایه‌كی زۆر خوێناوییه و 321 كه‌س تیایدا گیانیان له ده‌ستداوه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تیی: "له 2015 تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران، ئه‌و ژماره زۆره(110 هه‌زار په‌نابه‌ر) نه‌گه‌یشتبوونه ئه‌وروپا".
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دووچاری توندوتیژیی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانه‌وه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌گه‌نه ئیتاڵیا له بارودۆخێكی زۆر خراپدان.
سه‌رچاوه: دۆیچەڤێڵڵا، وه‌رگێڕانی: ن.ف