نهێنییه‌كی بن لادن ئاشكرابوو

K24ـ هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك وتار و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ئاشكرابوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی ئاشكرابوونی ژماره‌یه‌ك وتار و به‌ڵگه‌نامه‌ی بن لادن ده‌ركه‌وتووه ناوبراو پلانی هه‌بووه به دابه‌شكردنی زیاتر له 29 ملیۆن دۆلار له ماڵ و سامانی خۆی له دوای مردنی.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، مه‌ستی بن لادن له‌و پلانه به‌كارهێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ "درێژه‌دان به جیهاد له جیهاندا" بووه.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌و وتارانه‌ی بن لادن به‌شێكه له 113 به‌ڵگه‌نامه، كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له پاكستان ساڵی 2011 ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و بووه هۆی كوژرانی ناوبراو.
به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ئه‌و وتارانه‌ی بن لادن به "دوا وه‌سیه‌ت"ی ناوبراو له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه گرووپی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه تاكوو ئێستا بوونییان هه‌یه و گرووپی دیكه‌ی وه‌كو به‌ره‌ی نوسڕه، "به‌یعه‌ت"یان پێداوه.
وه‌رگێڕان: ن.ف