گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌

شاره‌زایانی بیانی له‌و باره‌یه‌وه‌ چی ده‌ڵێن؟
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/265254e5-8098-452b-bfa1-2ef5208a29ce/haldanwai%20gorakan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لەسەرەتای مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال و تا ئێستا 25 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت: لە 25 گۆڕی بە کۆمەڵدا نزیکەی 1300تەرم ھەن.

ئەمە لە كاتێكدایە  كە ئەندامێکی لیژنەی باڵا بۆ به‌ جینۆسایدناساندنی کارەساتی ئێزدیەکان ئاشکرایکرد، ژمارەیەک ئافرەتی ئێزدی لە وڵاتانی دراوسێی عێراقن و  ھێشتا3500ئێزدیش لە ژێر دەستی داعشدان.

گۆرە بە کۆمەڵەکانی کارەساتی ئێزدییەکان هەڵ دەدرێنەوە،لیژنەی باڵای ناساندنی  جینۆسایدی کارەساتی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە تا ئێستە 25 گۆری بە کۆمەڵی دەست نیشانکردوە کە بەپێ ئامارە نافەرمیەکان پێ دەچێت نزیکەی 1300 کەسیان تێدابێت.

ئەندامێکی لیژنەی باڵای ناساندنی کارەساتی جینوسایدی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە ئاشکرای دەکات ژمارەیەک کچ و ئافرەتی ئێزدی جگە لە عێراق و سوریا لە بەشێک لە وڵاتەکانی دراوسێ عێراق هەن .

لە سەرتای مانگی داهاتوو و هەرێمی کوردستان و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە رێگەی چەند تیمێکەوە دەست دەکەن بە هەڵکۆڵینی گۆرە بە کۆمەڵەکانی شنگال.

رێکخراوی نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە جینۆساید لە رێگەی خولێکەوە راهێنان بە ئەو کەسانە دەکەن کە گۆرە بە کۆمەڵەکان هەڵ دەدەنەوە، لە بارەی کارەساتی شنگالیش دان بەوەدا دەنێن ئەو کارەساتەی بەسەر ئێزدیەکان هاتووە جینۆسایدە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دانی بەوەدا ناوە.

(ئەمەی بەسەر ئێزدیەکان دا هاتووە جینۆ سایدە،هەموو دنیا دەزانی داعش ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵ کوژ کردوە،ئێمە لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی زانستی ئەم گۆرانە هەڵ دەدەینەوە).

لە دوای هێرشی داعش بۆ شنگال ئەو رێکخراوە توندرەوە جگە لە رفاندنی نزیکەی 6هەزار کچ و ئافرەت و پیرو منداڵ نزیکەی 1300 کەسیشی شەهید کردوەو لە گۆرە بە کۆمەڵەکانی ناوچەکە شاردونییەتیەوە.تا ئێستەش 1500 ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراون و نزیکەی3500 کەس لە دەستی داعشن.