یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید: بارسێلۆنا 3 كریستیانۆی هه‌یه
پاوڵ بریتنه‌ری ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 63 ساڵ، پێشتر له نێوان ساڵانی 1974 تا 1977 وه‌ك ناوه‌ڕاستكار یاریی بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید كردووه، ئه‌و له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: ریال مه‌درید یه‌ك كریستیانۆی هه‌یه، به‌ڵام بارسێلۆنا خاوه‌نی 3 كریستیانۆیه.
بریتنه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و 3 یاریزانه‌ی كه له بارسێلۆنا ده‌بینرێت و به MSN ناسراون، وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئه‌وان خاوه‌نی 3 یاریزانی سووپه‌رستاری هاوشێوه‌ی كریستیانۆن.
بریتنه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ پێگه‌ی Omnisport ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئاستی هه‌موو یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید هاوشێوه‌ی كریستیانۆبان، ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید به 30 خاڵ له پێش بارسێلۆنا بوو، به‌ڵام خۆ ناكرێت یانه‌یه‌ك خاوه‌نی 11 كریستیانۆ یان 11 مێسی بێت.
بریتنه‌ر له باره‌ی یاریی كلاسیكۆش باس له‌وه ده‌كات كه پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید له ڕووی تواناوه هاوشێوه‌ی بارسێلۆنا نییه، یاریزانه‌كانی شاهانه ته‌نیا ده‌بێت كار بۆ كریستیانۆ بكات كه رزگاریان بكات، چونكه ئه‌و گۆڵكه‌رێكی لێهاتووه و خاڵی گره‌نتی یانه‌كه‌یه.
پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیاش كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیایش جامی جیهانی بردۆته‌وه.