ئه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌یكات ئینقیلابه نه‌ك چاكسازی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، رایگه‌یاند، نیازی پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات یه‌ك شته، ئه‌ویش ئینقیلابه به‌سه‌ر به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، راشیگه‌یاند، راسته عێراق په‌رله‌مانی هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تێكی دیموكراتی نییه و ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین، نیزامی عێراپ په‌رله‌مانی نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لووتكه له‌نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆیی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا روونتر ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "كورد به‌شێكی زۆری رۆشنبیره‌كان، به میدیاشه‌وه ته‌پڵێكی زۆرییان بۆ چاكسازییه‌كانی عه‌بادی لێده‌دا".
هه‌ره‌وه‌ها روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندووه نه پاڵپشتی چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی بكرێت، نه له دژیشی بوه‌ستێته‌وه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌زۆر دۆسیه‌دا سیستانی پاڵپشتی كوردی كردووه، نه‌ده‌كرا كورد له دژی چاكسازی بوه‌ستێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پشتگوێخستنی كورد له حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات، گوتی: "له سه‌ره‌تای پێكهێنانییه‌وه كورد به شكستخواردوویی چووه‌ته ناو حكوومه‌تی عێراق".
گوتیشی: "ئێستا هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و حكوومه‌ته ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بدات ئینجا گۆڕانكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وانه قسه‌ی خۆشن، چونكه پێشتر عه‌بادی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه".