یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر كرایەوە
K24 - ھەولێر:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی لە شاری ھەولێر كردەوە.
ئەمڕۆ بە بەشداری 200 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە جیھانی یازدەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێت لە لایەن مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پاڕكی شەھید سامی عەبدولرەحمان لە شاری ھەولێر كرایەوە.
ئەم پێشانگایە ساڵانە لەلایەن دەزگای مەدا دەكرێتەوە و بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێرئەمساڵ 700 ھەزار ناونیشانی جیاواز نمایش دەكرێن و پێشانگاكە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە یەكەم رۆژی كردنەوەی پێشانگاكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ھاووڵاتیان بە مەبەستی كڕینی كتێب سەردانی پێشانگاكەیان كرد.