"به‌رهه‌می نووسه‌ری ژن له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب كه‌مه‌"

ژنان گله‌ییان هه‌یه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b4483a0b-81f0-499f-a514-001968b59487/jnano%20adabiyat.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

یازدەھەمین پێشەنگەی نێودەوڵەتی كتێب - لە ھەولێر بەردەوامی ھەیە و رۆژانە ژمارەیەكی زۆری خوێنەری ئافرەت سەردانی پێشانگەكە دەكەن و دەڵێن : كەم بوونی بەرھەمی ژنانی نووسەر وایكردووە خوێنەری ژن لە ھەرێمی كوردستان كەمتر بێت و باسیش لەوەدەكەن بەكەم سەیركردنی كۆمەڵگە بە ژنان وایكردووە كەمتر لەو بوارەدا كاربكەن.

وەك ھەموو پێشانگاكانی دیكە ، پێشانگای نێودەوڵەتی كتیبیش بێبەش نەبوو لە سەردانی كردنی ژنان بۆ كرینی كتێب.. ژنی خوێندەوار بۆ چەند چركەیەك خۆی دەرباز كردووە لە ژیانی ماڵەوە  ھاتووە لە  ژێر سێبەری زانسی وچانێك بدات ..بەلام ئەوان گلەییان ھەیە لە نەبوونی بەرھەمی خودی ژنان  و ئەم بابەتەش بۆ ئەوان جێی پرسیارە...

لە پێشانگاكە لە كۆی زیاتر لە 15 ژوری تایبەت بە ئەدەبیات و بلاوكراوەی كوردی نوسراو و وەرگێرانی ژنان بە قەدەر پەنجەكانی دەست نابن..نوسەرێكیش لەو بروایەدایە ژنان خۆیان بەردەوام نین و بە دوای فێر بوون و ئافراندن نین..

یەكێكی دیكه‌ش دەڵێت: "ھێشتا ژنان بە گوێرەی پێویست رێگه‌یان پێنەدرواە بۆ دركاندنی نھێنییەكانیان".

بەلام كەمبوونی رێژەی نوسەری ژن تەنیا لە ناو كورد نیە ..بەلكوو لە ولاتانی دەوروبەریش دەبنیرێ. یەك لە بەشداربووەكانی پێشانگاكە لە ئێران و دراوسییەتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكا  ئەدەبیاتی ژان لەم سەردەمەدا زیاتر نوسینی رۆمان و بابەتی كۆمەلایەتیە.

لەو روانگەی كە چالاكی و نوسینی سیاسی ژنان توشی كێشە دەكات و ئەوان حەز بە ئازادی دەكەن نەك زیندان و گرتن، بۆیە ژنان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بە گشتی زیاتر لە  لە بواری كلتوری و ئەدەبی رۆلیان ھەیە نەك فەلسەفی و سیاسی..ئەوان خۆیان لەو بروایەدان لەم رێگاوە دەتوانن برەو بە چالاكییەكانی خۆیان بدەن و رۆڵیان ھەبێ لە كۆمەلگا

لە ئەدەبی كوردیدا لە زۆربەی چیرۆك و ئەفسانەكان ژن زۆر جار  كاراكتەری سەرەكی رۆڵی ھەبووە بەلام ھەموو زۆربەی ئەوانە بە ھەستی پیوان و قەلەمەكەیان نوسراوە و ژنان دوور بوون لە دەربرین و نوسین...ئێستاش بە تێپەرینی كات و لەم سەردەمەش بەرھەمەكان و قەڵەمی ژنانی نوسەر كەمە و لە ئاستی رێژەی خوێنەر ی ژن نیە..