له‌ سڵێمانبه‌گ پێشمه‌رگه‌ نه‌يهێشت كاروانێكى ميليشياى حه‌شد رووبكاته‌ خورماتوو‌

كاروانێكى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و خورماتوو به‌ڕێوه‌يه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/65889ded-50dc-40e7-b500-f006524b79b2/harem.ism/manifest

K24 – خورماتوو:

كاروانێكى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و خورماتوو به‌ڕێوه‌يه‌ و هێزى پێشمه‌رگه‌ش رێگه‌ى نه‌دا كاروانێكى ميليشياى حه‌شد له‌ سڵێمانبه‌گه‌وه‌ بگاته‌ خورماتوو.

شه‌ڕوپێكدادان له‌ خورماتوو به‌رده‌وامه‌ و پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌كان سوورن له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لامارى ميليشياكانى حه‌شد.

په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ سڵێمانبه‌گه‌وه‌ رايگه‌ياند، رێگرى له‌وه‌ كراوه‌ بگاته‌ شارۆچكه‌ى خورماتوو و گوتيى: هێزى پێشمه‌رگه‌ رێنماييانكردووم كه‌ رێگاكان گيراوون و ناتوانێت بگاته‌ خورماتوو.

هه‌رێم جاف، په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ كاروانێكى ميليشياى حه‌شد روويان له‌ خورماتوو كردووه‌، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ رێگرى لێكردوون و ناچار بوونه‌ رووبكه‌نه‌ سڵێمانبه‌گ كه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ دانيشتوانه‌كه‌ى ئاواره‌ بوون و ناوچه‌كه‌ چۆڵكراوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان 24، ئه‌و كاروانه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و خورماتوو به‌ڕێكه‌وتوون، هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌مشه‌و هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كانى كورد، كه‌ زياتر ئه‌و گه‌نجانه‌ن ده‌يانه‌وێت كۆتايى به‌ ره‌وشى نائارامى شاره‌كه‌يان بهێنرێت و داواى ده‌ركردنى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن، له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدان.

به‌ گوێره‌ى دوايين زانيارى له‌ ئاكامى شه‌ڕوپێكدادانى ئه‌مڕۆدا زياتر له‌ 20 چه‌كدارى سه‌ر به‌ ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى كوژراون و بريندار بوون.