یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی: هاوپه‌یمانان له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن

گفتوگۆ لەبارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپه‌یمانان کرا
كۆبوونەوەی ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە
كۆبوونەوەی ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە

K24 – ھەولێر:

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ جەنه‌راڵ فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی كۆبووه‌وه‌.

هه‌ردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپه‌یمانان کرد.

جەنەراڵ فرانسیسکۆ بەڵێنیدا کە هێزی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ  پێشمەرگە.

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی هێزی هاوپەیمانانی کرد لە کاتی شەڕی داعش و بەردەوامبوونیشی بە هۆکارێکی ئەرێنی و کاریگەر دانا بۆ پێشکەوتنی سەربازییانەی هێزەکانی پێشمەرگە