"گاتوزۆ هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخرانه‌وه‌ی له‌سه‌ره"
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه كارگێری یانه‌ی ناپۆلی به كردار خوێندنه‌وه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گاتوسۆ له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی كردووه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری پێشوو.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه بێده‌نگی كارگێری ناپۆلی له‌م كاته و دوای دوو دۆڕان ته‌نیا ئارامی به‌ر له هاتنی گه‌رده‌لووله و پێشبینی ده‌كرێت له ناكاو بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی بدرێت.
جینارۆ گاتوزۆ له كۆتایی ساڵی 2019 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ناپۆلی وه‌رگرت، گرێبه‌سته‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت پێش واده‌ی كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
گاتوزۆ وه‌كو راهێنه‌ری ناپۆلی سه‌رپه‌رشتی 56 یاری كردووه، 32 بردنه‌وه، 17 شكست و 7 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و 99 گۆڵی كردووه و 65 گۆڵیان لێكراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی كۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه دێ لۆرێنتسی سه‌رۆكی ناپۆلی ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ رافایل بێنێتێز بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گاتوسۆ بگرێته‌وه، كه ئه‌م راهێنه‌ره چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دالیانی چینی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.