حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا چڕتر ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
کۆنفرانسی "لوتکەی ته‌ندرووستی كوردستان" بۆ وردەکاری زانستی و دابینكردنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە (5) پانێڵدا وردەکارییەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینیان روونکردەوە.
سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندرووستی رایگه‌یاند، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی مانگی شوبات ڤاکسینی كۆرۆنا بەردەست بێت، سەرۆکی حکومەتیش لە سەرهێڵه، تا گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی دابینکردنی ڤاکسین بکەین و بەشی هه‌رێمی كوردستان دابین بکەن.
ھەموان لەسەر ئەوە کۆکن، ھەرچی زووە ڤاکسین دابن بکەن و لەم کۆنفرانسەشدا باسی وردەکاری دەستخستنی ڤاکسین كرا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی راسپاردووە، بۆ دەستخستی ڤاکسین و ھەموو پێویستییە مادییەكانیشی بۆ ئامادە کراوە، وەزیری تەندروستی روونیكرده‌وه، چاوەڕوان دەكرێت، لە کۆتایی مانگی داهاتوو ڤاکسین بگات و سەرۆکی حکمەتی ھەرێمی كوردستانیش ئێمەی دەستکراوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڤاکسین.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گوتی: "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، له‌كاتی گه‌یشتنمان به‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیاكانی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، ده‌ستكراوه بین، هه‌ر ته‌نیا له رووی داراییه‌وه نا، به‌ڵكو له رووی ته‌كنیكیشه‌وه هاوكارمان ده‌بن، له‌و كۆنفرانسه‌شدا سوود وه‌رده‌گرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ماوه‌یه‌كه له رووی لۆجیستی و ته‌كنیكییه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كات، بڕیاره كاروانی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه له كۆتایی مانگی شوبات بگات و به‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ركراوه".
بەرپرسی نوسینگەی رێكخراوی تەندرووستی جیھانی لەم كۆنفرانسه‌دا بارودۆخی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان رووندەکاتەوە، كه لە کۆبونەوەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی ڤاکسین ئاگادارن و لەو پرسەدا پشتیوانی‌یان دەكەن.
د. چیمەن ئاکره‌یی، بەرپرسی نووسینگەی رێکخراوی تەندرووستی جیھانی لە وەزارەتی تەندروستی گوتی: "وه‌كو رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، ئه‌ندامین له‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، له رووی رێنمایی، ته‌كنیكی و پێدانی زانیاری، به‌رده‌وام پشتیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین".
کۆنفرانسی زانستی دابینکردنی ڤاکسین، له ماوەی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بەرپرسانی ته‌ندرووستی و پزیشكانی ھەرێمی كوردستان تێیدا بەشدارن، لەم كۆنفرانسەدا (5) پانێڵ بەڕێوەدەچن، وردەكارییەكانی دەستخستنی ڤاكسین و شێوازی بەكارھێنان و چۆنیەتی كڕینی رووندەكرێتەوە.
د.ی