كاتانیچ ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ 4 یاریزانی كورد كرده‌وه

چوار یاریزانی کورد بۆ لیستی سەرەتایی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشت دەکرێن.
باسل گۆرگیس، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاندووە، سریچکۆ کاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاری داوە پێنج یاریزانی دیکە بۆ لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکەیان بۆ یاریی بەرامبەر هۆنگ کۆنگ بانگهێشت بکات، کە چوار یاریزانیان کوردن و بریتین لە ئەحمەد یاسین و ژیلوان حەمەد و رێوان ئەمین و ئوسامە رەشید و جگە لەم چوار یاریزانە کوردەش بانگهێشتی جەستن میرامیشی کردووەتەوە کە لە خولی ئەمریکی یاریی دەکات.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربایجان یارییه دۆستانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌مه‌ش كاتانیچ ناچار بوو كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوبه‌ی ئه‌نجام نه‌دات و له جیاتی ئه‌وه ژماره‌ی یاریزانه‌كان زیاد بكات و له مه‌شقه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر بۆ ئاستی تیپه‌كه‌ی بكات.
لیستە سەرەتاییەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە ٤٣ یاریزان پێک دێت کە وابڕیارە رۆژی ٣٠ـی مارس عێراق لە گەڕی هەشتەمی قۆناخی دووەمی پاڵاوتنەکان ببێتە میوانی هۆنگ کۆنگ.