حەلبوسی: لە پڕۆژەی یاسای بودجەدا مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت

"مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران بە هەمانشێوەی رابردوو مووچەکانیان وەردەگرن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کاریگەری لەسەریان نابێت.

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای كرد، لیژنەی دارایی چەندین بڕیاری بۆ نەبڕینی مووچەی فەرمانبەران پەسەندکردووە، هەروەها پرسی بڕینی مووچە لەنێو پەرلەماندا تێناپەڕێت.

لەبارەی بڕینی مووچەی پلە تایبەت و باڵاکان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە ئەو بابەتەش لەنێو لیژنەی دارایی دا پەسەند کراوە، بەڵام فەرمانبەرانی ئاسایی مووچەکانیان نابڕدرێت.

حەلبووسی ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەران، لەلایەن لیژنەی داراییەوە چارەسەرکراوە و فەرمانبەر وەک پێشووی مووچەکانیان وەردەگرن.