سعوودیه داوای یه‌كگرتنی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌میر فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه گوتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری "هه‌ڕه‌شه‌كانی" ئێران، پێویسته له هه‌ر رێككه‌وتنێكی داهاتووی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی یه‌كبگرن و ببنه لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌م گوتانه‌ی بن فه‌رحان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاتوون، كه ئه‌مڕۆ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌نجامدرا و دووپاتیكرده‌وه، "ئێران له‌ڕێگه‌ی گروپه میلیشیاكانییه‌وه "هه‌ڕه‌شه" له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات" و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر "دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان"ـی شانشینی سعوودیه كرد، كه ریاز حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار ده‌كات.
بن فه‌رحان گوتی: سعوودیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر "ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران" جێبه‌جێ بكات و سنوورێك بۆ "پێشێلكارییه‌كانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه" دابنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چالاكییه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه بالیستییه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌رێمی ده‌كات" و گوتیشی: "پێویسته ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران" له هه‌ر رێككه‌وتنێكی داهاتوودا له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران یه‌كبگرن و ببنه لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌ڵمانیا داوای كردبوو، له‌ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆو بایدن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، نابێت هه‌ڵه‌كانی ساڵی 2015 دووباره بكرێنه‌وه و ده‌بێت ئه‌مجاره هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات و سعوودییه‌ش ببنه لایه‌ن له رێككه‌وتنه‌كه‌دا.
له ساڵی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و سزاكانی سه‌ر تارانی گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رچاوه: میدیا سعوودییه‌كان
H.B