پیاوێك نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونی بۆ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی، سكاڵای یاسایی له دژی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی كنتاكی تۆماركرد و داوای بڕی ملیۆنێك و (200) هه‌زار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو كردووه، دوای ئه‌وه‌ی پزیشه‌كه‌كان به هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونیان بۆ كردووه.
پیاوێكی ئه‌مه‌رێكی، به ناوی "وایت"، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات، له‌كاتێكدا كێشه‌ی قه‌ڵه‌ویشی هه‌یه، پێشتریش نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه، تیمی فریاكه‌وتن پیاوه‌كه بۆ سه‌نته‌ری پزیشكی له "سانت ماسیۆز" ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌ڵه بۆ به‌شی ژنان و منداڵبوونی ده‌به‌ن و له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بێهۆش ده‌كرێت، پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌رسه‌مام ده‌بن كاتێك ده‌بینین هیچ منداڵێك له سكی نییه و ته‌نانه‌ت منداڵدانیشی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رده‌میان بێهۆش كراوه، له بنه‌ڕه‌تدا پیاوه و ژن نییه.
به‌پێی راپۆرتی پزیشكی، پزیشكه‌كان هه‌وڵیان داوه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه بكه‌ن، كه ته‌مه‌نی (34) ساڵه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه دووگیان و نییه و منداڵدانیشی نییه.
وایت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئاماده‌یه نه‌خۆشخانه‌كه رووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه، له‌كاتێكدا پێویست نه‌بوو به‌هه‌ڵه نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوونی بۆ بكه‌ن، ئاشكرای كرد، "ئازارێكی زۆر هه‌بوو و هاوارم ده‌كرد، لێیان پرسیم، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بێهۆشت بكه‌ین، منیش ره‌زامه‌ندیم نیشاندا و گوتم به‌ڵێ".

وایت روونیكرده‌وه، دوای نیو كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و به‌هۆشهاتنه‌وه‌م له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون، پزیشكه‌كان لێیانپرسیم، كه چی ده‌كه‌ی له به‌شی ژنان و منداڵبوون؟، دواتر پشكنینی سینگیان بۆ كردم، كه جه‌ڵته‌ی دڵه.
وایت به پرسیاره‌وه گوتی: "ئایا ده‌كرێت تێبینی ئه‌ندامی نێرینه‌یان نه‌كردبێت؟".
جێمس كۆلینز، پارێزه‌ری "وایت" گوتی: "كاتێك پزیشكه‌كان ویستوویانه ئه‌و نه‌شته‌گه‌رییه‌ی بۆ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌و ئازاره زۆری هه‌یبووه، "وایت" نه‌یزانیوه چی ده‌گوزه‌رێت".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه، "وایت" سكاڵای له دژی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆماركردووه و وه‌ك قه‌ره‌بوو داوای (1.2) ملیۆن دۆلاری كردووه.
سه‌رچاوه: folkspaper
د.ی