پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گه‌شه‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه بریاره له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه تاو و توێ بكرێن و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و پارێزگایه له‌خۆ ده‌گرێت، گوتی: تێچووی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ده‌گاته 23 ملیار دینار و ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌كرێت و له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌و پارێزگایه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ ده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی رێگاوبانه‌وه، كه به‌ڕووی ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا ده‌كاته‌وه و جووڵه‌یه‌كی بازرگان‌یش بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌خوڵقێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانیش كه بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان كراوه، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: سه‌ره‌تا پێشنیازمانكرد دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ماوه‌كه و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تكرده‌وه، چونكه ئاماژه‌ی پێدا، ناتوانن ئاماده‌كارییه‌كان به‌و خێراییه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه داوایانكرد ئه‌و دانیشتنه به‌جۆرێكی دیكه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بكرێت به تاووتوێكردنی كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و پارێزگایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندیانكرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ئه‌وه‌شیكرد، تا ئێستا كاری زۆر بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كراوه، به‌ڵام قه‌باره‌ی وێرانكارییه‌كه‌ی له ئاستێكدا بووه، كه ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا بۆی كراون پێیه‌وه دیار نه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌وڵ و كارێكی جددی هه‌یه.
ئاشكراشیكرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ڵه‌بجه، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ش كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی دان به‌و مه‌رزانه‌دا بنرێت، كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌وانه‌ش: مه‌رزی شوشمێ، مه‌رزی سازان و ئه‌و رێگایانه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕووی ناوچه‌كانی دیكه‌دا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له یادداشته‌كه‌ماندا داوامان له وه‌زیری رۆشنبیری، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زیری شاره‌وانی كردووه، رۆڵی راسته‌وخۆیان هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی به هه‌ڵه‌بجه داوه، به‌تایبه‌ت له‌بواری وه‌به‌رهێنان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تایبه‌تمه‌ندی به ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا دراوه، كه له‌و پارێزگایه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی كار بۆ زۆرێك له گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنێت، به دیاریكراویش له بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار.
H.B