لیژنەی ئابووری: نرخی نەوت لە بودجەدا رەنگدانەوەی دۆخی ئێستا نییە
K24- ههولێر:
لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پێویستی دەزانێت دەستکاری نرخی خەمڵێندراوی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکرێت، ئاماژە بەوە دەدەن نرخی بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە (42) دۆلار خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا نرخەکەی لە بازاڕی وزەدا گەیشتووەتە (70) دۆلار.
میساق حامدی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژهی بهوه كرد، پێویستە گۆڕانکاری لە نرخی نەوتی خەمڵێندراو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بکرێت، کە بە (42) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاریکراوە، داوا دەکات خهملاندنی نرخی بهرمیل نهوت لەگەڵ دۆخی ئێستا گونجاو بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژهی بهوهش كرد، لە دانیشتنەکانی پەرلەمان باس لە گۆڕانکاری نرخی دیاریکراوی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەکرێت، بۆ ئەوەی سوود لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی وەربگیرێت و کورتهێنانەکەی پڕ بکاتەوە.
روونیشی كردهوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەبێت بە بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەڵامبدرێتەوە، بە تایبەت کە ئێستا هیچ پێویستییەک نییە بۆ ئەوەی نرخی نەوت لەو ئاستە کەمەدا جێگیر بکرێت، کاتێک نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە.
د.ی