هێرشی دوو ژن بۆ سەر شۆفێرێک هەرا دەنێتەوە

گرتە ڤیدیۆکە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە

K24- هەولێر:

ژنێک لە لاس ڤێگاس دەستگیرکرا کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی ئوبەر (ئەپلیکەیشنێکی مۆبایل کە کاری تاکسی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکات) دژی رێکارەکانی کۆرۆنا مامەڵە لەگەڵ شۆفێرەکە دەکات.

ژنێک لە ئەمەریکا، کاتێک دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلێکی ئوبەر، ماسک ناپۆشێت و شۆفێرەکەش داوای لێ دەکات، ماسکەکەی ببەستێت.

پاشان ژنەکە بەسەر شۆفێرەکەدا دەکۆکێت و سپرای بیبەری دژ بەکار دەهێنێت. گرتە ڤیدیۆکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرای نایەوە.

پۆلیس ژنەکە بە تۆمەتی هێرشی بە ماددەی کیمیایی و پیلانگێڕیی دەستگیر کردووە. ماوەی 30 رۆژ لە بەندیخانە دەمێنێتەوە و داوتر دادگاییکردنی دەستپێدەکات.

هەرسێ ئەو خانمانەی لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەکەون، دەستگیرکراون.

ئەو ژنەی هێرشەکە ئەنجام دەدات، هەشت ساڵ لەمەوبەر لە نیپالەوە چووەتە ئەمەریکا، بەگوێرەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە، ئەگەر هەیە ماوەی 20 ساڵ زیندانیی بکرێت.