فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد
K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند پێگه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ش ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیان كه 4 سه‌رنشینی تێدا بوو زیانی به‌ركه‌وت و 2 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برینداربوون.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به كوردستان24ی راگه‌یاند، كاتژمێر 9:40 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، 19ی ئادار/ مارسی 2021، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له سنووری ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.
چه‌له‌بی راشیگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كه، ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیان، له جۆری تۆیۆتا، كه 4 سه‌رنشینی تێدا بووه، زیانی به‌ركه‌وتووه و 2 سه‌رنشین به‌ناوه‌كانی (زكری حاجی مه‌جید و لوقمان چه‌تۆ) برینداربوونه.
به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه و تا ئێستاش به‌هۆی په‌كه‌كه زیاتر له 500 گوندی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون و هاووڵاتیان بۆ سه‌ردانیش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان.