تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (کەمال مەزهەر) گەیشتە هەولێر

سبه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بەرەو شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگه‌ی خۆی لە گردی سەیوان بەڕێ ده‌کرێت
كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد د. كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە تەرمی نوسەر و مێژوونوسی کورد (د. کەمال مەزهەر) کرد، کە ئەمشەو لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە هەولێری پایتەخت.

بڕیاريشە بەیانی رۆژی چوارشەممە 24ی ئازاری/ مارسی 2021، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم، لەمەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد (د. کەمال مەزهەر) بکرێت و دواتر بەرەو شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگه‌ی خۆی لە گردی سەیوان بەڕێ بکرێت.

پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی ناوداری كورد، رۆژی 16/3/2021 لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

H.B