د. كەمال مەزھەر كۆچی دواییكرد

تەرمەكەی بەشێوەی كاتی لە دەرەوەی وڵات بەخاكدەسپێردرێت
د. كەمال مەزھەر
د. كەمال مەزھەر

K24 – ھەولێر

پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، مێژوونووسی ناوداری كورد، ئەمڕۆ 16/3/2021 كۆچی دواییكرد.

د. هەندرێن جەمال سۆران، خوشکەزای دکتۆر کەمال رایگەیاند "بە داخێکی زۆر گرانەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە، هەواڵی مەرگی پرۆفیسۆری مەزن، (د. کەمال مەزهەر)تان پێڕادەگەیەنین، کە پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن ئەمڕۆ لە خەستەخانەیەکی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا گیانی پاکی سپارد. دکتۆر کەمال مەزهەر هەرچەند مەرگ جەستەیی لێ دوور خستینەوە، بەڵام هەمیشە بە نەمری لە ناو دڵ و دەروونی هەموو ئابڕوومەندێکی کورد دا، بە پیرۆزی دەمێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ناكرێ پرسە دابنرێت، بەو ھیوایەی لە ھەلومەرجێكی لەباردا بیھێنینەوە بۆ كوردستان لە زێدی خۆی و لە رێوڕەسمێكی شایستەدا بەخاكی بسپێرینەوە".

کەمال مەزھەر ئەحمەد

1937-2021

14ی شوباتی 1937 لە گوندی ئاغجه‌له‌ر له‌دایكبووه‌

به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/3/2021 كۆچی دوایی كرد

ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا بڕوانامه‌ی له‌ مێژوو به‌ده‌ستهێنا و دواتر بۆ خوێندن چووه‌ یەکێتیی سۆڤیەت

ساڵی 1969 لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای وەرگرت

ساڵی 1981 بووه‌ مامۆستای مێژوو و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق

لە زانکۆی بەغدا لە ئەنستیتۆتی گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکوور، وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه‌

به‌رهه‌مه‌كانی بە زمانی کوردی

کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا

کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا[٥]

ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی

تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا

مێژوو

ڕونەسانس

پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد

چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

به‌رهه‌مه‌كانی  بە زمانی عەرەبی

کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم

ڕاپەرینی 1920 لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت

چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین

ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی 1920ی عێراق

سەرھەڵدان

چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی

مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم

حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان

چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان

چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ

به‌رهه‌مه‌كانی بە زمانی ڕووسی

خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی

کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی

بەشداریکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان