به‌هۆی لێخوڕینی به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی رێگاكه خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سووتان
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (29ی ئادار/ مارسی 2021) بڵاویكرده‌وه، كچێك له‌سه‌ر رێگه‌ی "جه‌لاله‌ی سه‌حراوی" له میسر به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی میسر ئاشكرای كرد، كچه‌كه ناوی "ئیمان نایل"ه خه‌ڵكه‌ی پارێزگای "جیزه"یه و خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی سووتاون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئیمان" بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه و به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه و به خێرایی (170) كیلۆمه‌ته‌ر له كاتژمێرێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێخوڕیوه، خۆی به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كێشاوه و خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی سووتاون.
رۆژنامه‌كه روونیكرده‌وه، "ئیمان" به‌ر له رووداوەکە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دایکیدا کردووە، پێی گوتووە کە لەسەر رێگاکە ونبووە، داوای لێکردووە "پارشێو" ئامادە بکات، چونکە بەنیازە لە ناوه‌ڕاستی شەعباندا بەڕۆژوو بێت.
كه‌سوكاری "ئیمان" له رێگه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه كچه‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه و كه‌سوكاری "ئیمان"ی توڕه كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا بڵاوكرایه‌وه، كه "رووداوه‌كه به مه‌به‌ستی خۆكوژی بووه"، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
رووداوه‌كه‌ی "ئیمان" یه‌كێك له‌و هه‌زاران رووداوانه‌ی هاتووچۆ له مسیر، كه به‌پێی ده‌زگای ناوندی ئاماری میسر، له ساڵی (2019)دا له (9) هه‌زار و (992) رووداوی هاتووچۆدا (3) هه‌زار و (484) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ساڵی (2018)دا له (8) هه‌زار و (480) رووداوی هاتووچۆ (3) هه‌زار و (87) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.